Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چین: پێویسته‌ قه‌یرانی ڤه‌نزوێللا به‌ دانوستانی ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێت

په‌یام

حكومه‌تی چین ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ قه‌یرانی ڤه‌نزوێللا له‌ چوارچێوه‌ی دانوستانی ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێت.

هوا چۆن یینگ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی چین له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، پێویسته‌ قه‌یرانی ڤه‌نزوێللا له‌ چوارچێوه‌ی دانوستانی ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێت و، پشتیوانی له‌و هه‌وڵانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ن كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته‌ خراوه‌نه‌ته‌گه‌ڕ. 

وتیشی: په‌كین باوه‌ڕی وایه‌، پێویسته‌ ڤه‌نزوێللا  له‌ ڕێگای گه‌ل و له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسادا، ئه‌و قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر بكات كه‌ رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه‌.

له‌ڕۆژی 23ی مانگی كانوونی دووه‌می رابردوه‌وه‌، ڤه‌نزوێللا رووبه‌ڕووی قه‌یران بووه‌ته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی خوان گوایدۆ خۆی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ ناساند و، ڕاشیگه‌یاند داننانێت به‌ شه‌رعیه‌تی نیكۆلاس مادورۆ وه‌ك سه‌رۆكی وڵات، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شكردووه‌و، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، كه‌نه‌دا، كۆلۆمبیا دانیان ناوه‌ به‌ خوان گوادیۆدا وه‌ك سه‌رۆكی كاتیی ڤێنیزوێلا، به‌ڵام وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك رووسیا، توركیا، مه‌كسیك، بۆلیڤیا و چین، هێشتا نیكۆلاس مادورۆ وه‌ك سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا ده‌ناسن.


65 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2019

بابەتی زیاتر