Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هرام قاسمی: ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا مووشه‌كییه‌كانی‌

په‌یام

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی تواناكانی له‌ رووی به‌رگریی و مووشه‌كییه‌وه‌. 

به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌ بانگه‌شه‌كانی ئه‌مریكا به‌وه‌ی كه‌ تاران بڕیاره‌كانی‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی پێشێلكردووه‌، رایگه‌یاند ئه‌مریكا له‌رێگه‌ی باسكردنی ئه‌م جۆره‌ كێشانه‌ له‌ كاروباری ناوخۆی ئێران، ستراتیژی هه‌ڵه‌ی خۆی له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه‌ داده‌پۆشێت.

قاسمی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌ ئه‌مریكا ناتوانێت رێگریی له‌ به‌ره‌وپێشچوونی ئێران بگرێت و رایگه‌یاندووه‌ ئه‌مریكییه‌كان ناتوانن رێگریی له‌به‌رده‌م چالاكییه‌ مووشه‌كییه‌كانی تاران و پێشكه‌وتنی له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیادا، بگرن.

به‌هرام قاسمی وتیشی ئامانج له‌و مووشه‌كانه‌ی كه‌ ئێران هه‌یه‌تی بریتییه‌ له‌ به‌رگرییكردن، هاوكات ئێران به‌هۆی هێزی مووشه‌كییه‌وه‌، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ خۆڕاگریی له‌به‌رامبه‌ر ئامانجه‌ خراپه‌كاندا.


272 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2019

بابەتی زیاتر