Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكی گه‌یشته‌ ناو پارێزگای ئه‌نبار

په‌یام

كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكی گه‌یشته‌ ناو پارێزگای ئه‌نبار له‌ رۆژئاوای عێراق.

میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ كاروانێكی سه‌ربازی ئه‌مریكی كه‌ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی جۆری هه‌مه‌ر و تۆپهاوێژیان پێ بووه‌، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بینراون له‌ دیوای رۆژئاواوه‌ هاتوونه‌ته‌ ناو پارێزگای ئه‌نبار.

به‌پێی زانیاریه‌كان به‌شێكی ئه‌و كاروانه‌ سه‌ربازییه‌ له‌ سه‌ربازگه‌ی وه‌لید جێگیر بوون و ئه‌وانی دیكه‌شیان به‌ره‌و سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د رۆشتوون كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدایه‌.

هه‌وه‌ها، كاروانه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌ی گواستنه‌وه‌یان پێبووه‌و هه‌مه‌ر و تۆپهاوێژی به‌سه‌ره‌وه‌ بووه‌.

هاوكات چه‌ندین وێنه‌ی ئه‌و كاروانه‌ی هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ نزیك شارۆچكه‌ی روتبه‌ی پارێزگای ئه‌نبار گیراوون بڵاوكرانه‌وه‌. 


209 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2019

بابەتی زیاتر