Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. شاندێكی‌ باڵای‌ كۆمه‌ڵ سه‌ردانی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئێران ده‌كات

په‌یام

شاندێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولستار مه‌جید له‌ شاری هه‌ولێر سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كات و له‌لایه‌ن مورته‌زای عه‌بادی سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی پێشوازیكران.

له‌ دیدارێكدا باس له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق به‌ گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كرا و شاندی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌پێویستی زانی كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك وڵاتێكی دراوسێی عێراق، ڕۆڵی به‌رچاوی له‌ پاراستنی ئاسایشی وڵات و هه‌ستانه‌وه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت.

لایخۆیه‌وه‌ ئاغای عه‌بادی سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند "تاران خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌ عێراقیی و كوردستانییه‌كان" .

سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستانیش جه‌ختیكرده‌وه‌ "تاران مه‌به‌ستیه‌تی هه‌رچی زووه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت تا ئێمه‌ش به‌ فه‌رمیی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین" .

ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسكردن بوو له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان وه‌ك هێزێكی سیاسیی كاریگه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران و پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا .


134 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2019

بابەتی زیاتر