Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سیستانی: تا ژیانی عێراقییه‌كان خۆشنه‌كرێت، پێشوازی له‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان ناكه‌ین

په‌یام

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان داواكاریی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقی بۆ سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و، ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و هه‌نگاوه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ هاتنه‌دی گۆڕانكاریی له‌ دۆخی ژیانی عێراقییه‌كاندا.

رۆژنامه‌ی ئه‌خباری لوبنانی بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆك كۆمار به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆك وه‌زیرانی عادل عه‌بدولمه‌هدی و سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونیاندا داوای دیداری "عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی بالآی شیعه‌كان" یان كردووه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ نه‌جه‌ف به‌مه‌به‌ستی قایمكردنی پێگه‌ و شه‌رعیه‌تی خۆیان، به‌ڵام مه‌رجه‌عیه‌ت  ئاماده‌ نه‌بووه‌ پێشوازیان لێبكات.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا به‌ڕووی سه‌رۆكایه‌تییه‌كاندا كه‌ له‌ 2011 ةوه‌ دایخستووه‌، داوای گۆڕانكاریی جددی و هه‌ستپێكراو ده‌كات له‌ دۆخی ژیانی عێراقییه‌كاندا.

له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی دووه‌می نوری مالیكییه‌وه‌ له‌ ساڵی 2011، وه‌ك نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ناڕه‌زایی له‌ ئه‌دایان، سیستانی پێشوازی له‌ هیچ سه‌رۆكایه‌تی و وه‌زیرێكی عێراقی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی نه‌كردووه‌.


209 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2019

بابەتی زیاتر