Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی پارتی پارێزگاران كرد

په‌یام

ئه‌مڕۆ مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر،  پێشوازیی له‌ (نه‌جات سورچیی) سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی كوردستان‌ و وه‌فدێكی یاوه‌ریی كرد.

له‌ دیدارێكی دۆستانه‌دا، باس له‌باردۆخی سیاسیی ئێستای عێڕاق‌ و كوردستان به‌تایبه‌تی كراو، ته‌ئكید له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی‌و یه‌كخستنی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كرایه‌وه‌.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان حیزبه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی خزمه‌ت‌و چه‌سپاندنی دادگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌پێویست زانراو، به‌ ئیجابییه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌ و پارتی پارێزگاران هه‌ڵسه‌نگێنرا.

له‌كۆتای دیداره‌كه‌شدا، باسیان  له‌ په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم‌و ده‌ست به‌كاربوونی په‌رله‌مان كرد  له‌پێناو خزمه‌تی هاووڵاتییاندا.


292 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2019

بابەتی زیاتر