Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەستەنبووڵ.. 9 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان لە داڕمانی باڵەخانەکە گیانیان لەدەستدابوو بەخاکسپێردران


پەیام 

نۆ كه‌س له‌ خانه‌واده‌ی ئاله‌مدار كه‌ له‌ رووداوی داڕووخانی بیناكه‌ی ناوچه‌ی كارتاڵی ئیستانبوڵ گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌ گۆڕستانی په‌ندیك یه‌نی شه‌یهلی له‌پاڵ یه‌كدا به‌خاكسپێردران.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە: ئه‌و نۆ کەسە له‌ مزگه‌وتی شه‌هیدانی 15ی ته‌مووز نوێژی مردوویان له‌سه‌ر كرا و، پاشان له‌ گۆڕستانی په‌ندیك یه‌نی شه‌یهلی به‌خاكسپێردران.

هەر بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە تاوەکو ئێستا ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و گەڕان بەدوای کەسانی دیکەدا بەردەوامە.

لە لایەکی دیکەوە دوێنێ تیمەکانی فریاگوزاری گەنجێکیان رزگارکرد کە ماوەی ٤٥ کاتژمێربوو لە ژێر دارو پەردووی باڵاخانەکەدا بوو.




240 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2019

بابەتی زیاتر