Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی: ژەهرخوارد کراوم

په‌یام

ئەندامێكی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی ده‌ڵێت، لەمیانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا ژەهرخواردکراوە و بەهۆیەوە چوار مانگ لە نەخۆشخانەکانی دەرەوەی وڵات ماوەتەوە.

عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگه‌یاندووه‌، لە میانی بەڕێوەچوونی بانگە‌شەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تووشی دۆخێکی تەندروستی نەخوازراو بووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو کاتەی کە تووشی ئەو دۆخە بووە لە گەرمیان بووە و خەریکی بانگەشەی هەڵبژاردن بووە بۆ یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان.

سەراویی ڕوونیکردووەتەوە دوای ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە دەرکەوتووە ژەهرخوارد کراوە و ئەوەش بووەتە هۆی تێکچوونی تەندروستی ناوبراو.


947 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر