Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ماوه‌ی 13 هه‌فته‌یه‌ هێله‌ك زه‌رده‌كانی فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامن له‌ خۆپیشاندان


په‌یام

ماوه‌ی 13 هه‌فته‌یه‌ هێله‌ك زه‌رده‌كانی فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامن له‌ خۆپیشاندان و له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوانیشیاندا چه‌ند كه‌سێك بریندار بوون.

هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌ ناوه‌ڕاستی پاریس-ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كۆبونه‌وه‌ و به‌هۆی به‌كارهێنانی توندتیژی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌، خۆپیشانده‌ران داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆ و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كرد.

به‌پێی میدیا جیهانییه‌كان له‌ پێكدادانی ئه‌مڕۆی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیسی فه‌ره‌نسا چه‌ند كه‌سێك بریندار بوون.

جوڵانه‌وه‌ی هێله‌ك زه‌رده‌كان، جوڵانه‌وه‌یه‌كی فه‌ره‌نسییه‌ بۆ ده‌ربڕینی ناڕازی و یه‌كه‌مجار له‌ مانگی ئایاری 2018 سه‌ری هه‌ڵدا، دواتر هێزی ئه‌م جوڵانه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018 بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر زیادكردنی باج له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی گردبونه‌وه‌ و خۆپیشاندان زیادی كرد و تائێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه‌

77 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر