Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا له‌باره‌ی پێشێلكاریه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ چین به‌رامبه‌ر به‌ مسوڵمانانی‌ ئه‌و ولاَته‌ هاته‌ده‌نگ‌


په‌یام

حكومه‌تی‌ توركیا له‌باره‌ی پێشێلكاریه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ چین به‌رامبه‌ر به‌ مسوڵمانانی‌ ئه‌و ولاَته‌ هاته‌ده‌نگ‌و رایده‌یاند شێواندنی ناسنامه‌ی به‌شێك له‌ مسوڵمانانی‌ چین شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌یه‌ به‌ناوی مرۆڤایه‌تییه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ میدیای ئه‌و وڵاتانه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندوه‌ سیاسه‌تی شێواندنی ناسنامه‌ی توركه‌ مسوڵمانه‌كانی‌ ئویگور له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی چین، شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌یه‌ به‌ناوی مرۆڤایه‌تییه‌وه‌.

هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بانگهێشتی به‌رپرسانی چین ده‌كات رێز له‌ بنه‌مای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ به‌رامبه‌ر توركه‌كانی ئویگور بگرن و كه‌مپه‌كانی خۆیان به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ دابخه‌ن.

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا توركیا رایگه‌یاندوه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌رپرسانی چین كاردانه‌وه‌ی رای گشتی توركیا په‌یوه‌ندیدار به‌ پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌هه‌ند وه‌ربگرن.

حكومه‌تی‌ كۆمۆنیستی‌ چین چه‌ند ساڵێكه‌ سیاسه‌تێكی نامرۆڤانه‌ی‌ دژی به‌شێك له‌ مسوڵمانانی‌ ئه‌و ولاَته‌ گرتوه‌ته‌به‌ر و سه‌ره‌رایی زه‌وتكردنی‌ ماف و ئازادییه‌ ئاینیه‌كانیان، چه‌ند كه‌مپێكی زۆره‌ملێی دروستكردوه‌ و به‌ به‌رنامه‌ هه‌وڵی شۆردنه‌وه‌ی‌ مێشك و پاشگه‌زكردنه‌وه‌یان له‌ ئاینی‌ ئیسلام ده‌دات.

76 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر