Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژماره‌ی قوربانیانی باڵه‌خانه‌ ڕووخاوه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ به‌رزبووه‌وه

  
په‌یام

ژماره‌ی قوربانیانی باڵه‌خانه‌ ڕووخاوه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ  21 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان و 14 بریندار.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ ناوخۆی توركیاوه‌ له‌ سه‌ر زاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و ولاَته‌ بڵاویانكرده‌وه‌، قوربانیانی باڵه‌خانه‌ رووخاوه‌كه‌ی ناوچه‌ی كارتاڵی ئه‌سته‌نبوڵ بۆ 21 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌رزبووه‌ته‌وه‌و، 14 برینداریش له‌ نه‌خۆشخانه‌ن كه‌ دووانیان باری ته‌ندروستییان ناجێگیره‌.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، به‌هه‌وڵی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن توانراوه‌ منداڵێك دوای دوو رۆژ مانه‌وه‌ له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كه‌دا رزگاربكرێت.   

چوارشه‌ممه‌ی رابردو، باڵه‌خانه‌یه‌كی هه‌شت  نهۆمی له‌ ناوچه‌ی كارتاڵی به‌ری ئاسیای ئه‌سته‌نبوڵ داڕماو، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانیش زیاتر له‌  30 كه‌س له‌و ساته‌دا له‌ باڵه‌خانه‌كه‌دا بوون، هه‌تا ئێستاش هۆكاری روخانی باڵه‌خانه‌كه‌ ئاشكرانه‌كراوه‌ و تیمه‌كانی فریاكه‌وتنیش له‌ گه‌ڕان و پشكنین بۆ ده‌رهێنانی ته‌رمی قوربانییه‌كان به‌رده‌وامن.


92 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر