Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

واز له‌ كورسی ده‌سه‌ڵات ناهێنێت و به‌ كورسییه‌ گه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه‌ بۆ پێنجه‌م جار خۆی هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه‌


په‌یام

پارتی ده‌سه‌ڵاتداری جه‌زائیر، عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ی بۆ خولی پێنجه‌می سه‌رۆكایه‌تی كاندید كرده‌وه‌.

مه‌عز بوشارب، رێكخه‌ری هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بوته‌فلیقه‌ رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی به‌شداریی كردن له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كه‌ بڕیاره‌ (18)ی نیسانی له‌ جه‌زائیر به‌ڕێوه‌بچێت، پارتی به‌ره‌ی رزگاریی نیشتیمانیی ده‌سه‌ڵاتدار له‌و ولاَته‌، به‌ فه‌رمی عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ی بۆ ویلایه‌تی پێنجه‌می سه‌رۆكایه‌تی كاندید كرده‌وه‌. 

وتیشی: كاندیدكرنه‌وه‌ی ناوبراو له‌لایه‌ن پارته‌كه‌یانه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌وه‌یه‌ كه‌ بوته‌فلیقه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستیهێناوه‌.

له‌ (18)ی نیسانی ساڵی (1999)ه‌وه‌ عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ به‌ سه‌رۆكی جه‌زائیر هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ئیستاشدا ته‌مه‌نی (82) ساڵه‌ و له‌ ساڵی (2013)شه‌وه‌ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌سه‌ر كورسیی كه‌مئه‌ندامییه‌ و ساڵی (2014)ش دوای ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستی تێكچو و له‌سه‌ر كورسی گه‌ڕۆك هاتوچۆی ده‌كرد، به‌ڵام بۆ خولی چواره‌میش وه‌ك سه‌رۆكی وڵات هه‌ڵبژێردریه‌وه‌، تا ئیستاش ئاماده‌نییه‌ واز ده‌سه‌ڵات بهێنێت.

429 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر