Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌مپێكی ئاواره‌كانی كه‌ركوك داخراو ئاوه‌ره‌كانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان


په‌یام

كه‌مپێكی ئاواره‌كانی كه‌ركوك كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی خه‌ڵكی سنوری حه‌ویجه‌ بوون داخرا و ئاواره‌كانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان.

ستار نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كاروباری لقه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ په‌یامی راگه‌یاند ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو دوای ئه‌وه‌ی 402 ئاواره‌ له‌ كه‌مپی نزراوا له‌ ناحیه‌ی له‌یلان سه‌ربه‌ پارێزگای كه‌ركووك گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆیان له‌ سنووری قه‌زای حه‌ویجه‌، هه‌ستاون به‌ داخستنی كه‌مپه‌كه‌.

ستار نه‌ورۆز ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانانه‌ كه‌ له‌ كه‌مپی نزراوا نیشته‌جێكرابوون پێشتر له‌ سنووری قه‌زای حه‌ویجه‌ ئاواره‌بوون و له‌ ئێستادا سه‌رجه‌میان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆیان.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمامگه‌ی كاروباری لقه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ له‌ رۆژانی داهاتوودا، زۆبه‌ی خێزانه‌ ئاواره‌كان له‌ كه‌مپه‌كانی سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆیان.

249 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر