Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خورماتوو.. حزبه‌ كوردستانییه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌


په‌یام

بریاره‌ ئه‌مرۆ حزبه‌ كوردییه‌كان و كوتله‌ كوردییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ خورماتوو كۆبنه‌وه‌.

بریاره‌ ئه‌مرۆ  یه‌ك شه‌ممه‌ 10ـی‌ شوباتی‌ 2019 جارێكی‌ تر له‌ باره‌گانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ خورماتووی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان؛ حزبه‌ كوردستانییه‌كان و كوتله‌ی‌ كوردی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ خورماتوو كۆببنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ قسه‌كردن سه‌باره‌ت به‌ یه‌كلایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ چه‌ند پۆستێكی‌ ئیداری‌ قه‌زاكه‌.

ئه‌حمه‌د موحه‌مه‌د، كارگێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ خورماتووی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند، بڕیاره‌ چوار پۆست كه‌ پێكهاتوون له‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیس‌و شاره‌وانی‌‌و په‌روه‌رده‌و به‌یته‌ری‌ بدرێت به‌ كورد، به‌ڵام به‌هۆی‌ یه‌كلایی‌ نه‌بوونه‌وه‌ی‌ كوردو ئیداره‌ی‌ خورماتوو تا ئێستا نه‌توانراوه‌ پۆسته‌كان وه‌ربگیردرێت.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵ له‌ خورماتوو ووتیشی‌، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ كورد داوای‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زاكه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام پێناچێت توركمان رازی‌ بێت به‌و داوایه‌ی‌ كورد، چونكه‌ ئه‌و پۆسته‌ به‌رێكه‌وتن دراوه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ عه‌ره‌ب.

313 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر