Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شاندێكی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و به‌رگری عێراق سه‌ردانی ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ده‌كه‌ن


په‌یام


شاندێكی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌رگری عێراق سه‌ردانی ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی  هه‌رێم به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند: هه‌ردوو  وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌رگری عێراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان رێككه‌وتوون و، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاره‌ ئه‌مرۆ لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ورده‌كاریی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ سه‌ردانی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریم بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: بڕیاره‌ ئه‌و لیژنانه‌ سه‌ردانی ناوچه‌كانی كه‌ركوك و دیاله‌ و نه‌ینه‌وا و مه‌خمور بكه‌ن و ڕاپۆرتێكیش له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ ئاماده‌ بكه‌ن ، دواتریش له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی بالای پێشمه‌رگه‌ و وه‌زارتی به‌رگری عێراق كۆده‌بنه‌وه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كان ده‌كه‌ن.

هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌رگری عێراق له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی مادده‌ی 140 ڕێككه‌وتن و، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیشیان بۆ جێبه‌جێكردنی ڕیككه‌وتنه‌كه‌ پێكهێنا.

98 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر