Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزارەتی ناوخۆی‌ هه‌رێم: دەستبەسەر هەموو چەكێكی بێ مۆڵەتدا دەگرین

په‌یام

لە نووسراوێكدا كە رۆژی یەكشەممە 10-2-2019 دەرچووەو واژووی كەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی لەسەرە، ئه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌: دەستبەسەر هەموو چەكێكی بێ مۆڵەتی قورس ‌و مامناوەندا دەگرن.

له‌ نووسراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆدا هاتووه‌ "دەستبەسەر هەموو جۆرە چەكێكی بێ‌ مۆڵەتی قورس ‌و مامناوەندا دەگیرێ‌ ‌و لەناو سەنتەری پارێزگا، قەزا ‌و شارۆچەكانیشدا ئەو چەكانەی رادەستدەكرێن یاخود دەستیان بەسەردا دەگرێت لە بنكەكانی پۆلیس‌ و ئاسایش كۆدەكرێنەوە، دواتر بەپێی یاسا لە رێگەی لیژنەیەكەوە رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێن".

لە نووسراوەكەدا داوا لەو كەسانە كراوە كە دەمانچە ‌و كڵانیشنكۆڤی بێ‌ مۆڵەتیان هەیە "لەو بنكانەی كە چەكی قورس‌ و مامناوەندیان لێكۆدەكرێتەوە مۆڵەت دەربهێنن".

نووسراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆى هه‌رێم ئەوەشی‌ روونكردووه‌ته‌وه‌ ئەو بڕیارانە لە ماوەی شەش مانگدا جێبەجێ‌ دەكرێن.

322 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر