Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هایتی.. خۆپیشانده‌ران ماڵی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یان به‌ردباران كرد

په‌یام

به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌وه‌، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ خۆپیشاندان له‌ وڵاتی هایتی به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆش خۆپیشانده‌ران ماڵی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یان به‌ردباران كرد.

میدیا جیهانیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ خۆپیشانده‌ران ماڵی جزفینیل موییزی سه‌رۆكی وڵاتی هایتیان به‌ردباران كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیسدا دروستبووه‌ و كه‌سێك كوژراوه‌.

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌  هه‌زاران هاوڵاتی هایتی هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی  ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستپێكردووه‌ و زه‌ره‌روزیانێكی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

هاوكات به‌هۆی فشار و ناره‌زاییه‌كانه‌وه‌ سه‌رۆكی هایتی داوای له‌ ئۆپۆزسیۆن كردووه‌ گفتوگۆ و دانوستان ده‌ستپێبكه‌ن.


198 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر