Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. به‌فربارین ڕێگای 100 گوند و ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونى په‌كخستووه‌

په‌یام

له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی توركیا به‌هۆی به‌فربارینه‌وه‌ ڕێگای زیاترله‌ 100 گوند و ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون داخران.

شاره‌وانی گه‌وره‌ی وان‌ له‌ باكوری كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌‌‌ به‌هۆی به‌فره‌وه‌ رێگای هاتوچۆی زیاترله‌ 100 ناوچه‌ داخراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ شارۆچكه‌كانی باشكاله‌، باهچه‌سه‌رای، گه‌واش و گورپنار كاری تیمه‌كان درێژه‌ی هه‌یه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی رێگا داخراوه‌كان.

هاوكات له‌ مووش به‌هۆی به‌رده‌وامی بارینی به‌فره‌وه‌ رێگای نۆ گوند به‌ڕووی هاتوچۆكاراندا داخراوه‌ و ڕێگاكان به‌ته‌واوی ژێر به‌فر كه‌وتوون.

له‌ پارێزگای هه‌كارییش، به‌هۆی خراپی ره‌وشی كه‌شوهه‌واوه‌ رێگاوبانی گوندێك و نۆ كێڵگه‌ی سه‌ربه‌ ناوه‌ندی شار داخراون.


270 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر