Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ركردنی‌ بریاری ڕاگرتنی دامه‌زراندن ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

په‌یام

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ركردنی‌ بریاری ڕاگرتنی دامه‌زراندن له‌ بودجه‌ی‌ 2019 ره‌تده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ یاسای بودجه‌ وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرێن.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی فوئاد حوسێن وه‌زیری دارایی عێراق له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو هه‌ندێك ماڵپه‌رو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی رێنمایی ده‌ركردووه‌ بۆ راگرتنی دامه‌زراندن له‌ بودجه‌ی ساڵی 2019.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه‌، وه‌زاره‌تی دارایی داوای له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و پارێزگا و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كردووه‌، رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ و دوایین كۆپی یاسای بودجه‌ وه‌ربگرن.


274 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر