په‌یام
سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه ڕه‌خنه‌ی توند له ئه‌مریكا ده‌گرن و ڕایده‌گه‌یه‌نن: هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا دژی داعش درۆینه بووه و رێگه‌ی به توركیاش داوه كه هێرش بكاته سه‌ر په‌كه‌كه و كورد.
میدیای فه‌رمی په‌كه‌كه چاوپێكه‌وتنێكی جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاندوه ئه‌مریكا له ته‌مووزی 2015 له‌گه‌ڵ توركیا رێكه‌وت كه گوایه كۆماری توركیا به‌شداریی هاوپه‌یمانیی دژ به داعشی كردووه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا له رۆژئاوای كوردستان و سوریا هه‌رگیز به‌شداریی هاوپه‌یمانیی دژ به داعش نه‌بووه به‌ڵكو رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا هاوپه‌یمانیی دژ به داعش نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ هێرشكردنه سه‌ر په‌كه‌كه بوو.
جه‌میل بایك وتیشی "هاوپه‌یمانییه‌كی درۆینه له دژی داعش دروستكرا و له‌ساڵی 2017 ره‌قه رزگار كرا و داعش تێكشكا، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی كه له دژی داعش دروستبوو بوو لاواز بوو".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه ده‌ڵێت "ئه‌مریكا هێزێكی گرنگی له سوریا نییه و به زۆری له ئاسمانه‌وه به‌شداریی شه‌ڕه‌كانی كردووه، ئه‌وانه‌ی له زه‌ویدا شه‌ڕیان كردووه، به‌رگرییان كردووه و پاراستنیان كردووه، هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) بوون".
253 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019