Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری كۆمه‌ڵ، پێشوازيی له‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی پێشووی كۆمه‌ڵ كرد

په‌یام

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی پله‌باڵای پێشووی كۆمه‌ڵ كرد.

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان، پێشوازیی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ نازم عه‌بدوڵڵا، تۆفیق كه‌ریم، غازی حه‌مه‌ئه‌مین‌و عه‌بدوڕه‌حمان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تی پێشووی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كرد كه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ڕاگه‌یاندنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییه‌وه‌ جێ‌ په‌نجه‌یان له‌ ڕۆژه‌ سه‌خته‌كاندا دیار بووه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا، مامۆستا عه‌لی‌ باپیر، ئاماژه‌ی‌ به‌ دڵسۆزیی‌و كار و هه‌ڵوێسته‌ نه‌گۆڕه‌كان‌و پێشنیاز و تێبینیی ڕه‌خنه‌ی‌ بنیاتنه‌رانه‌ی‌ ئاماده‌بووان له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكاندا، كرد.

له‌ به‌رانبه‌ردا، ئاماده‌بووان سوپاسی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامییان كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌و هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ زیاتریان بۆ سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی خواست، كه‌ خاوه‌نی‌ چه‌ندین هه‌ڵوێستی‌ جوامێرانه‌یه‌ كه‌ توانیویه‌تی‌ له‌ خزمه‌تی‌ خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ری‌ كودستان تۆماریان بكات‌و ببێته‌ جێگای‌ ئومێدو وه‌ك ژماره‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ كوردستان حیسابی بۆ بكرێت.


900 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر