Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازی له‌ نوێنه‌ری ڕه‌وتی حیكمه‌ی‌ نیشتمانی عێراق كرد

په‌یام

له‌ شاری‌ هه‌ولێر، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان پێشوازیی له‌ (عه‌بدوڵڵا زه‌یدی) نێرده‌ی تایبه‌تی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی به‌ سه‌رۆكایه‌تی (عه‌مار حه‌كیم) كرد.

له‌ دیدارێكی دۆستانه‌دا، باس له‌ په‌یوه‌ندیی دوو قۆڵی نێوان ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌، كرا.

بارودۆخی سیاسیی عێراق‌و كاریگه‌ریی هاوكاریی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر سه‌قامگیریی‌و به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆسه‌ی سیاسیی‌و هه‌ماهه‌نگیی فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پرسێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، باس له‌ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ند له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌ستووری عێراق‌و ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندیی نه‌ته‌وه‌كان‌و مافی یه‌كتری، هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌‌و پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان، كرا.


145 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر