Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روانگه‌ی سوریا: هێزه‌كانی توركیا 419 هاوڵاتیی سوریايان كوشتووه‌

په‌یام

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكرد له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌ سوریا هێزه‌كانی توركیا 419 هاوڵاتیی مه‌ده‌نیی سوریان كوشتووه‌.

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌ ته‌نها له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا، 12 هاوڵاتیی مه‌ده‌نیی سوریا له‌سه‌ر سنوور دیارنه‌ماون كه‌ ویستویانه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌ بۆ توركیا.

روانگه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ ئه‌و 12 كه‌سه‌ كه‌شوهه‌وای ته‌ماویی ناوچه‌كه‌یان قۆستوه‌ته‌وه‌ بۆ چونه‌ ناو خاكی توركیا، به‌ڵام به‌بی ئه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ توركیا ده‌ستگیریان بكه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ بێسه‌روشوێن بوون و گیانلده‌ستدانی دوو كه‌سیشیان پشتڕاستكراوه‌ته‌وه‌ و تائێستاش چاره‌نوسی ئه‌وانی دیكه‌ نادیاره‌.

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكراشیكردووه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شۆڕشی سوریا له‌ ساڵی 2011، نزیكه‌ی 419 هاوڵاتیی مه‌ده‌نیی سوری به‌ گولـله‌ی هێزه‌كانی توركیا كوژراون و له‌و ژماره‌یه‌ش 75یان منداڵن و 38یان ئافره‌تن.


67 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر