Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوریا.. شه‌ڕ له‌ كۆتا پێگه‌ی ژێر ده‌ستی داعش له‌ خۆرهه‌ڵاتی فوڕات به‌رده‌وامه‌

په‌یام

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕایگه‌یاند: شه‌ڕی كۆتا پێگه‌ی ژێر ده‌ستی داعش له‌ خۆرهه‌ڵاتی فوڕات به‌ره‌وپێشچوونیان تۆماركردووه‌. 
(مسته‌فا بالی) به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ناسراو به‌ (هه‌سه‌ده‌) هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی 41 پێگه‌ی چه‌كدارانی داعشی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ڕووباری فوڕات ڕاگه‌یاند.

(بالی) له‌ تویتێكدا له‌و باره‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "هێزه‌كانیان له‌ به‌ری گوندی (باغوز)ی سه‌ر به‌ پارێزگای دێره‌زوور له‌ خۆرهه‌ڵاتی فوڕات به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاویان به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش تۆمار كردووه‌‌و دژه‌ هێرشێكی چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یان تێكشكاندووه‌.

ڕۆژی ڕابردوو، هه‌مان به‌رپرسی هه‌سه‌ده‌ ده‌ركردنی 20 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌ گوندی (باغوز)‌و ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كۆتاییهێنان به‌ پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و گونده‌ كه‌ به‌ كۆتا پێگه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی فوڕات داده‌نرێت، ڕاگه‌یاند.

269 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر