Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ناوخۆی توركیا: ڕێگه‌ به‌ ئه‌نجامدانی رێپێوان بۆ ئۆجه‌لان ناده‌ین

په‌یام

وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت رێگه‌ به‌ ئه‌نجامدانی رێپێوان بۆ عه‌بدوڵلاَ ئۆجه‌لان ناده‌ن.

سۆیڵو، وه‌زیری ناوخۆی توركیا، له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌ شاری ئه‌نقه‌ره‌، وتارێكی پێشكه‌شكرد و وتى "هێزه‌ ده‌ره‌كییه‌كان و ولاَتانی‌ بیانی‌ ده‌یانه‌وێت گوشار له‌سه‌ر توركیا دروستبكه‌ن و له‌ رابردوودا  به‌ ئێمه‌یان وت نابێت بچنه‌ ناو عه‌فرینه‌وه‌، چووین و په‌كه‌كه‌مان له‌و شاره‌ رزانده‌وه‌".

 ئه‌مریكا و ولاَتانی‌ ئه‌ورووپا وتیان له‌ باكووری عێراق ده‌وڵه‌تێك داده‌مه‌زرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ریفراندۆمیان كرد، ویستیان له‌ باكووری عێراقه‌وه‌ تا عه‌فرین هێڵێك رابكێشن. ویستیان سازش به‌ توركیا بكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ خواسته‌كانی‌ په‌كه‌كه‌، به‌لاَم رێگه‌ به‌ هیچیان نه‌درا.

وه‌زیری ناوخۆی توركیا  وتیشی ئێستاش له‌ به‌شێكی پارێزگاكان په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌، ده‌یانه‌وێت به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی "ئاپۆ" له‌ ئیمرالی رێپێوان بكه‌ن، بۆیه‌ پێیان ده‌ڵێین دڵنیابن رێگه‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ چالاكی له‌و شێوه‌یه‌ ناده‌ین.


232 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر