Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناتانیاهۆ، له‌ به‌رانبه‌ر دادگایینه‌كردنی‌ ده‌ستبه‌رداریی پۆسته‌كه‌ی‌ ده‌بێت

په‌یام

وه‌زیری به‌رگریی پێشووی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: ڕه‌نگه‌ بنیامین ناتانیاهۆ له‌ به‌رانبه‌ر دادگایی نه‌كردنی به‌ تۆمه‌تی‌ گه‌نده‌ڵی‌، ده‌ستبه‌رداری ژیانی سیاسیی ببێت.
 
به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ ڕۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆتی‌ ئیسرائیلی‌، ئه‌ڤیگدۆر لیبرمان، وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ئیسرائیل و سه‌رۆكی پارتی ئیسرائیل ماڵمانه‌، له‌ دانشتێكی داخراودا له‌ قوودس ڕایگه‌یاندووه‌ "پێشبینی ده‌كات پارتی لیكود كه‌ بینیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ده‌كات، براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كان بێت كه‌ مانگی نیسانی داهاتوو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".

لیبرمان وتوشیه‌تی‌ "ڕه‌نگه‌ بێنیامین ناتانیاهۆی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ ئیسرائیل، له‌ به‌رامبه‌ر دادگایی نه‌كردنی به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی، له‌گه‌ڵ دادوه‌ری گشتیدا ڕێكبكه‌وێت و ده‌ستبه‌رداری ژیانی سیاسیی بێت".

وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ئیسرائیل، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "نافتالی بێنیت، سه‌ركرده‌ی پارتی نوێی ڕاستڕه‌و و،  هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ی بێنیامین ناتانیاهۆ، چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناتانیاهۆ بڕووخێنن و له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ دووریبخه‌نه‌وه‌".

به‌ڵام لای‌ خۆیه‌وه‌ پارتی نوێی ڕاستڕه‌و به‌ سه‌رۆكایه‌تیی نافتالی بێنێت، قسه‌كانی ئه‌ڤیگدۆر لیبرمانی ڕه‌تكرده‌وه‌ و، ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ داهاتوودا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ بێنیامین ناتانیاهۆ ڕاده‌سپێردرێت.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م مانگه‌دا، ڕاوێژكاری دادوه‌ریی ئیسرائیل بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدات سه‌باره‌ت به‌ سێ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌باره‌ی پێدانی به‌رتیل و ناپاكیی گشتی و فێڵبازی كه‌ ئاراسته‌ی بینیامین ناتانیاهۆی‌ سه‌رۆكوه‌زیران كراون.

173 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر