Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارتی پێداگریی له‌سه‌ر كه‌سێكی بێلایه‌ن بۆ پارێزگاری كه‌ركوك ده‌كات

په‌یام

به‌رپرسێكی باڵای پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت  18ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌دات و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ پارێزگار كه‌سێكی بێلایه‌ن بێت.

دیاری حسێن، جێگری به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كه‌ركووك-گه‌رمیان، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی‌ راگه‌یاندووه‌ بڕیاره‌ 18ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات و تێیدا چه‌ندین پرس گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی‌ وتیشی‌ "كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت، نه‌ك كه‌ركوك، چونكه‌ پارتی تا دۆخه‌كه‌ ئاسایی نه‌بێته‌وه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك".

دیاری‌ حسێن راشیگه‌یاند له‌ كۆبوونه‌وه‌ی 18ی مانگدا پارێزگار دیاریناكرێت و ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه‌ پارێزگار كه‌سێكی بێلایه‌ن بێت تا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ كێشه‌كان چاره‌ بكات.

499 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر