Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کۆریای باشوور خه‌رجی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت

په‌یام

کۆریای باشوور لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئیدارەی واشنتۆن بڕە پارەی زیاتر بۆ مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە خەرج دەکات.

گوشارەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامی دەرکەوت و کۆریای باشوور بە رێککەوتنێکی نوێ ھاوکارییەکانی خۆی لە ٩٦٠ ملیار وۆن (٨٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی)، بەرز کردەوە بۆ ١.٠٣ تریلیۆن وۆن (٨٩٠ ملیۆن دۆلار). 

رێککەوتنی نوێی کۆریای باشوور و ئەمریکا لەسەر پرسی خەرجییەکانی ٢٨ ھەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکی لە کۆریای باشوور کە لەوەتەی ساڵی ١٩٥٠وە لەو وڵاتەن، لە بری پێنج ساڵ ئیتر تەنھا بۆ یەک ساڵ گفتوگۆی لەسەر دەکرێ. 

وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور، کانگ یونگ وھا پێش راگەیاندنی رێککەوتنەکە کە لە سیئۆل واژوو کرا، رایگەیاند "قۆناغێکی زۆر درێژ بوو بەڵام قۆناغێکی سەرکەوتوو بوو". 

لەوەتەی مانگی ئاداری ساڵی رابروو نزیکەی ١٠ کۆبوونەوە لە نێوان ھەردوو وڵات لەمبارەیەوە ئەنجام دراوە و ئەمریکا داوای ١.٤ ملیار وۆن (یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار)ی لە کۆریای باشوور بۆ ئەم پرسە دەکرد.


299 جار خوێندراوەتەوە
11/02/2019

بابەتی زیاتر