Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای ئیسرائیل ٢٢ فەڵەستینی دەستگیرکرد


په‌یام

لە میانی ھەڵمەتێکدا کە شەوی رابردوو لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە کەناری رۆژئاوا ئەنجامدراوە، ٢٢ فەڵەستینی دەستگیرکراون.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە کە ئەو ٢٢ فەڵەستینییەی بەتۆمەتی تێوەگلان لە ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی دەستگیرکردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، دەستگیرکراوەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە رەوانکەی بنکە ئەمنییەکان کراون.

ناوە ناوە سوپای ئیسرائیل لە کاتەکانی شەودا، ھەڵمەت لە کەناری رۆژئاوا ئەنجام دەدات و بەتۆمەتی جۆراوجۆر ھاووڵاتییانی فەڵەستینی دەستگیردەکات.

بەپێی داتاکانی فەڵەستین، ژمارەی بەندکراوانی فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی ئیسرائیلدا، گەیشتووەتە شەش ھەزار کەس کە لەنێویاندا، ٢٧٠ منداڵ، ٥٢ ئافرەت و شەش ئەندامی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەڵەستین ھەن، ھەروەھا لەو ژمارەیە ٤٣٠یان بەبێ ھیچ تۆمەتێک بەندکراون، ئەمە جگە لەوەی ھەزار و ٨٠٠یان نەخۆشن کە ٧٠٠یان پێویستیان بەچارەسەری بەپەلەی پزیشکی ھەیە. 


275 جار خوێندراوەتەوە
11/02/2019

بابەتی زیاتر