Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌ توركیاو ئێرانه‌وه‌ دێنه‌ هه‌رێم؛ 75%ـی بۆ ناوچه‌كانی عێراق ده‌نێدرێن"


په‌یام


ئەو کاڵاو پێداویستییانەی لە رێگەی مەرزەکانی ھەرێم لەگەڵ تورکیاو ئێرانەوە دێنە ھەرێمی کوردستانەوە ٧٥ لەسەدیان بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق و ٢٥ لەسەدیشی بۆ بەکاربردنی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستانە.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، نەوزاد ئەدھەم له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی رایگه‌یاندووه‌ " بەھای ئەو کاڵایانەی کەوا لەم مەرزە دێنە نێو ھەرێمی کوردستان و عێراقەوە چی ئەوانەی کە لە ئەورووپا و وڵاتانی دیکەوە لە رێگەی تورکیاوە دێن چی ئەو بەرھەمانەی تورکیا بەرھەمیان دەھێنێت دەگاتە نزیکەی ١٠ ملیار دۆلار لە ساڵێکدا، ئەوەشی لە رێگەی ئێرانەوە دێت نزیکەی شەش ملیار دۆلار دەبێت".

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، نەوزاد ئەدھەم ئاشکراشی دەکات "سەبارەت بە ھاوردەکردنی ئۆتۆمبیلیش بەپێی ئامارەکانی ئێمە ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە دێتە نێو ھەرێمی کوردستانەوە رێژەی ٨٤ لە رێگەی مەرزەکانی ئێرانەوە دێنە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا رێژەی ١٦ لەسەدیشی لە رێگەی مەرزی ئیبراھیم خەلیلەوە دێن".

نەوزاد ئەدھەم لەدرێژەی قسەکانیدا روونی دەکاتەوە "بە شێوەیەکی گشتی ئەو کاڵایانەی دێتە ھەرێمی کوردستانەوە رێژەی ٥٢ لەسەدی لە رێگەی تورکیاوە دێت کە ئەویش لە رێگەی مەرزی ئیبراھیم خەلیل-ەوەیە، ھەروەھا رێژەی ٤٨ لەسەدی کاڵاکانیش دیکە لە رێگەی مەرزەکانی دیکەی ئێرانەوە دێنە ھەرێم و عێراقەوە".


223 جار خوێندراوەتەوە
11/02/2019

بابەتی زیاتر