Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌فغانستان.. له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر تاڵیبان ده‌یان مه‌ده‌نی بوونه‌ قوربانی‌

په‌یام

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ پارێزگای هێلمه‌ند له‌ باشووری ئه‌فغانستان، ده‌یان مه‌ده‌نی بوونه‌ قوربانی‌.

هاشم ئالكۆزای په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی هێلمه‌ند به‌ ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵی ولاَته‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ ئه‌فغانستان ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ گوندی سه‌روانی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی یانگین-ی پارێزگای هێلمه‌ند ئه‌نجامداوه‌ و تێدا خانووی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نیان كردووه‌ته‌ ئامانج.
 
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ئه‌فغانستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 20 كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراون و زیانێكی زۆری به‌ خانووی هاولاَتیانی‌ ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌. 

هاوكات پارێزگای هێلمه‌ند له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا كوژراون.


73 جار خوێندراوەتەوە
11/02/2019

بابەتی زیاتر