Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی‌.. 2 تۆمه‌تبار كه‌ پاره‌و دەمانچەیان لەماڵێك دزی بوو، ده‌ستگیركران

په‌یام

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئه‌مڕۆ 11 ی‌ 2 ی‌ 2019  له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دەستگیركردنی 2 تۆمەتباری‌ راگه‌یاند، كه‌ چەند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر لە قەزای چەمچەماڵ برێك پارە‌و دەمانچەیەكیان لەماڵێك دزی بوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: پاش گه‌‌ڕان و پشكنین هێزه‌كانی به‌‌ڕێوه‌‌به‌‌رایه‌‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی توانیان 2 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ تۆمه‌تباربوون به‌ دزیكردن له‌ ماڵێك، تۆمه‌تباره‌كان چه‌ن رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌‌مانچه‌یه‌ك و برێك پاره‌‌ یان له‌ ماڵێك دزیوه ".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانیدا ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه‌: تۆمه‌تباره‌كان به‌ بریاری دادوەر‌ و بەپێی مادەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەركراون‌، لەكاتی لێكۆڵینەوەشدا دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.

166 جار خوێندراوەتەوە
11/02/2019

بابەتی زیاتر