Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ناو پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبووندا له‌ كه‌لار ته‌رمی دوو كرێكار دۆزرایه‌وه‌

په‌یام

له‌ناو پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبووندا له‌ شاری‌ كه‌لار ته‌رمی دوو كرێكار دۆزرایه‌وه‌ كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز سورین و پۆلیسیش ده‌ڵێت: ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی غازی موه‌لیده‌وه‌ بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردوه‌ ئه‌مرۆ ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌ حاڵه‌تی مردنی دوو كرێكار له‌ گوندی لانستی كه‌پرۆژه‌یه‌كی نوێیه‌ له‌ قه‌زای كه‌لار.

پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ دوای گه‌شتنی مه‌فره‌زه‌كانی 104ی كه‌لارو پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌سه‌ره‌تاییه‌كان گومان ده‌كرێت مۆلیده‌ له‌ژووره‌كه‌یان كاریكردبێت و به‌هۆی غازی مۆلیده‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دابێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ئه‌و دوو كرێكاره‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ئاواره‌ی سوریان و به‌مه‌به‌ستی كاركردن ڕویان له‌سنووری گه‌رمیان كردووه‌.

هه‌روه‌ها پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ به‌مه‌به‌ستی پشكنین ته‌رمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراوه‌ و پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌ له‌سه‌رهۆكاری گیان له‌ده‌ستدانیان.

354 جار خوێندراوەتەوە
11/02/2019

بابەتی زیاتر