Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌یاسای بودجه‌ی عێراق چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

په‌یام

یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق له‌ ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیعی فه‌رمیی حكومه‌ت بڵاوكرایه‌وه‌ و به‌وه‌ش ئه‌و یاسایه‌ ده‌چیته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیعی فه‌رمیی حكومه‌تی عێراقی له‌ ژماره‌ چوار هه‌زار و 529 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019ی عێراقی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ له‌و ڕۆژنامه‌یه‌دا یاساكه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و ده‌بێت وه‌زاره‌ته‌كان ڕێنمایی ده‌ربكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ له‌ سه‌ره‌جه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا.

ڕۆژی 23ی مانگی ڕابردوو یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019ی عێراق په‌سه‌ندكرا و دوای نزیكه‌ی 10 ڕۆژ سه‌رۆك كۆمار واژۆی له‌سه‌ر كرد.

هه‌ر یاسا و بڕیار و ڕێنماییه‌ك كه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیعی فه‌رمیی عێراقی بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


194 جار خوێندراوەتەوە
11/02/2019

بابەتی زیاتر