Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاری عه‌ره‌بی نه‌كراوه‌

په‌یام

ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی رایگه‌یاند: تا ئێستا هیچ ڕێككه‌وتنێك نییه‌ له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاری عه‌ره‌بی.

ئه‌حمه‌د ئه‌بو غیت، ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاری عه‌ره‌بی، وتی "زۆر به‌وردی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ته‌وافوقێك له‌ لایه‌ن وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بییه‌وه‌ نیه‌ بۆ سازكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه‌ تیادا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بكرێت بۆ ناو كۆمكاری عه‌ره‌بی".

سه‌باره‌ت به‌ ئاسایی بوونه‌وه‌ی ره‌وشی سووریا، ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی وتی "هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ی ره‌وش له‌ سووریا له‌ ئارادا نییه‌، جگه‌له‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاری عه‌ره‌بی، پێویستی به‌ ته‌وافوقی سیاسی هه‌یه‌".


45 جار خوێندراوەتەوە
11/02/2019

بابەتی زیاتر