Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه‌ هاوپه‌یمانییه‌ك دژی ئێران پێكده‌هێنێت

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌شتێك بۆ چه‌ند ولاَتێك ده‌ستپێده‌كات، به‌ ئامانجی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ك دژی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران.

ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ له‌ زاری به‌رپرسانی‌ باڵای ئه‌مریكاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ گه‌شته‌كه‌یدا بۆ هه‌ریه‌ك له‌ ولاَتانی‌ هه‌نگاریا و سلۆڤاكیا تیشك ده‌خاته‌سه‌ر پێكهێنانی‌ هاوپه‌یمانێتیه‌ك دژی هه‌ڵسوكه‌وت و چالاكیه‌كانی‌ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ رۆژهه‌لاَتی‌ ناوه‌رستدا.

هه‌وڵی مایك پۆمپیۆ له‌ گه‌شته‌كه‌یدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر به‌ستنی‌ كۆنگره‌ی ئاینده‌ی ئاشتی و ئاسایش له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ 13ی ئه‌م مانگه‌ له‌ وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا سازبكرێ.

به‌پێی زانیاریه‌كان ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌ی وارشۆ زیاتر گوشارخستنه‌ سه‌ر كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ده‌بێ دژی سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كۆتاییهێنان به‌ به‌رنامه‌ ناووكی و مووشه‌كییه‌كه‌ی.


86 جار خوێندراوەتەوە
11/02/2019

بابەتی زیاتر