Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. هه‌ردوو فراكسیۆنی كومه‌ڵی‌ ئیسلامی‌‌و پارتی دیموكرات كۆبوونه‌وه‌

په‌یام

هه‌ردوو فراكسیۆنی كومه‌ڵی ئسلامی و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.

فراكسیۆنی كومه‌ڵی ئسیلامی كوردستان پێشوازی  له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان كردو، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دانیشتنه‌كه‌ی 18 ی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرا، كه‌ بریاره‌ تیایدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری بكرێت.

 لای خۆیه‌وه‌ هێمن هه‌ورامی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌وان بریاریان داوه‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ ئه‌نجام بدرێ. 

هاوكات  عبدالستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش ڕایگه‌یاند: ده‌بوایه‌ پرۆسه‌ی دیاریكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان تێكه‌ڵ به‌ گرفتی پێكهێنانی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم  نه‌كرایه‌.

وتیشی: پێوست بوو زووتر و پێش هه‌موو شتێك ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دیاری بكرایه‌و، دواتر كار له‌سه‌ر پرسه‌كانی تر بكرێت.


181 جار خوێندراوەتەوە
11/02/2019

بابەتی زیاتر