پهیام
پاش بڵاوبوونەوەی کەیسی نەخۆشی و کێشەی هاوڵاتیەک بەناوی (مستەفا موەفق)، کە کێشەی نەخۆشی و بێ جێگەیی هەیە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی روونكردنهوهیهك لهوبارهوه بڵاودهكاتهوه.
له روونكردنهوهكهدا هاتووه "بەشی پارێزگاری خێزان و بەرێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانیمان ڕاسپاردووە وەک براو کەس و هاورێ لەگەڵ ئەو هاووڵاتیە بەرێزەدا بن و چاودێری بکەن تا ئەو کاتەی چارە بۆ کێشەکانی دەدۆزرێتەوە، ئەو کاتەشی کە دەبرێتە نەخۆشخانە وەک هاورێی نەخۆش لەگەڵی بمێننەوە".
لهبارهی شوێنی مانهوهشهوه له روونكردنهوهكهدا ئهوه خراوهتهڕوو "سەرەڕای ئەوەی ئەو هاوڵاتیە لە ڕووی تەمەنەوە گەنجە، بەڵام بەهۆی نەبوونی هیچ ماڵێکەوە تایبەت بەو تەمەنە، ئێمە لە ماڵی بەساڵاچووان ژوورێکی تایبەتی بۆ تەرخان دەکەین".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی راشیدهگهیهنێت "لە ڕێی هاوکارو هاوپیشەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەکانی، هەوڵی چارەسەری تەندروستی ئهو نهخۆشه دەدەین، سودیش لەو خێرخوازانە وەردەگرین کە بەڵێنی هاوکاریان داوە ئەگەر هاتوو چارەسەری نەخۆشیەکەی پێویستی بە توانای دەرەوەی نەخۆشخانەی حکومی هەبوو".
1678 جار خوێندراوەتەوە
11/02/2019