Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی كۆمه‌ڵ‌و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌ كۆده‌بنه‌وه‌

په‌یام

سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌ و له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان وه‌فدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و پارتی‌ دیموكرات له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا گفتوكۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند و گرنگی یه‌كریزی ناوخۆیی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ مافه‌كانی‌ كورد.

هاوكات تاوتوێی هه‌وڵدانی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ باشتركردنی‌ گوزه‌رانی‌ خه‌ڵك ‌و وه‌لانانی‌ ناكۆكی سیاسی له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌ دا ده‌كرێت.

كۆبونه‌كه‌ی‌ سبه‌ینێی نێوان كۆمه‌ڵ و پارتی‌، دوای سه‌ردانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردووی وه‌فدی باڵای پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان دێت بۆ لای كۆمه‌ڵی ئیسلامی و قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیيه‌كانی‌ نێوانیان.


287 جار خوێندراوەتەوە
11/02/2019

بابەتی زیاتر