Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكاو روسیا پرۆژه‌ بڕیاری دژ به‌ یه‌ك له‌باره‌ی ڤێنیزوێلاوه‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كه‌ن


په‌یام


ئه‌مریكا پرۆژه‌ بڕیارێكی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڤێنیزوێلا بڕیاری هه‌ڵبژاردن بدرێت. له‌ به‌رامبه‌ردا رووسیا پرۆژه‌ بڕیارێكی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی ڤێنیزوێلا وه‌رنه‌درێت.

له‌و پرۆژه‌ بڕیاره‌ی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌، ئه‌مریكا داوای كردووه‌ له‌ ڤێنیزوێلا "پشتیوانی ته‌واو بكرێت له‌ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كه‌ تاكه‌ هه‌ڵبژێردراوی دیموكراسییه‌ له‌و وڵاته‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌، خوان گوایدۆ"، هه‌روه‌ها بانگه‌وازی ئه‌وه‌ی كردووه‌ له‌و وڵاته‌دا هه‌ڵبژاردنێكی سه‌رۆكایه‌تی ئازاد، دادپه‌روه‌ر و ئارام به‌ سه‌رپه‌رشتی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بدرێت، داوای هاوكاری مرۆیی نێوده‌وڵه‌تیشی كردووه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا رووسیا بانگه‌وازی كرد له‌ پرۆژه‌ بڕیاره‌دا هێز به‌كارنه‌هێنرێت به‌رامبه‌ر یه‌كپارچه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی ڤێنیزوێلا و ده‌ستله‌كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه‌ وه‌رنه‌درێت.

سه‌رچاوه‌ دیپلۆماسییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رووسیا ڤیتۆی پرۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ پرۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ی رووسیاش ناتوانێت پشتیوانی پێویست به‌ده‌ستبهێنێت.  

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌، ئه‌ركان جاف

207 جار خوێندراوەتەوە
12/02/2019

بابەتی زیاتر