Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ گه‌ڕابێته‌وه‌ بۆ خورماتوو


په‌یام

ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ خورماتو و یان جووڵه‌پێكردنی دوو فه‌وجی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و فه‌للوجه‌ ناڕاست و بێ بنه‌مایه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند هه‌ندێ له‌ هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن و له‌سه‌ر زمانی فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ نزیك دوزخورماتو و جووڵه‌پێكردنی دوو فه‌وجی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و فه‌لوجه‌ بڵاوكراواته‌وه‌

فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ به‌گشتی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌.

وتیشی ‌جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ نه‌هیچ  یه‌كه‌یێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ جوڵه‌ی پێكراوه‌ و نه‌ فه‌رمانی جووڵه‌كردنیشی هه‌یه‌ بۆ هیچ یه‌كه‌یه‌ك.

270 جار خوێندراوەتەوە
12/02/2019

بابەتی زیاتر