Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیستانبوڵ.. كۆپته‌رێكی سه‌ربازیی توركیا تێكشكا


په‌یام

كۆپته‌رێكی سه‌ربازیی توركیا له‌ شارۆچكه‌ی چه‌كمه‌كۆی سه‌ر به‌ پارێزگای ئیستانبوڵ تێكشكا، به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند سه‌ربازێك گیانیان له‌ده‌ستدا. 

ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ له‌ توركیا بلاَویانكرده‌وه‌ هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی توركیا كه‌ به‌ ناچاری هه‌وڵیدا بنیشێته‌وه‌، به‌هۆكارێك كه‌ تاكو ئێستا نه‌زانراوه‌ له‌ ناوچه‌ی چه‌كمه‌كۆی ئیستانبوڵ كه‌وته‌ خواره‌وه‌ .

عه‌لی یه‌رلیكایا پارێزگاری ئیستانبوڵ، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، له‌ ناوچه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی چه‌كمه‌كۆی هه‌لیكۆپته‌رێكیان كاتێك ویستوویه‌تی به‌ناچاری بنیشێته‌وه‌، كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

پارێزگاری ئیستانبوڵ راشیگه‌یاندووه‌ به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ رووداوه‌كه‌ چوار سه‌ربازی برینداربووی هێلیكۆپته‌ره‌ سه‌ربازییه‌كه‌، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری سانجاكته‌په‌ كراون و دواتر سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستدا.


356 جار خوێندراوەتەوە
12/02/2019

بابەتی زیاتر