Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆكێته‌كانی رووسیا بوونه‌ته‌ مایه‌ی مه‌ترسی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپاو به‌ریتانیا


په‌یام

وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا هۆشداری ده‌دات له‌ مه‌ترسی ڕۆكێته‌ نوێیه‌كانی ڕووسیا و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌بێت بۆ به‌رپێگرتنی مه‌ترسی مووشه‌كه‌ نوێیه‌كانی روسیا.

گافین ویلیامسون، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا له‌ وتارێكیدا رایگه‌یاند پێویسته‌ رێگه‌ له‌و پێشلێكاریانه‌ی روسیا بگرین كه‌ كردویه‌تییه‌ سه‌ر په‌یماننامه‌ی له‌ناوبردنی رۆكێته‌ ناوه‌ندو كورت ماوداكان، پێویسته‌ ئاماده‌ بین مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ بكه‌ین كه‌ خۆی له‌ كۆسیسته‌می رۆكیته‌ تازه‌كانی روسیا ده‌بینێته‌وه‌.

وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد روسیا جبه‌خانه‌ سه‌ربازییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆماره‌ سه‌ربه‌خۆكانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو بۆ ژێرده‌ستی‌ ڕووسیا، له‌ نـمونه‌ی كۆماره‌كانی‌ جۆرجیا و ئۆكرانیا.

ئه‌و وه‌زیره‌ی به‌ریتانیا وتیشی هاوپه‌یمانێتی نوێ دروست ده‌كه‌ین و هاوپه‌یمانێتیه‌ كۆنه‌كان زیندوو ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و په‌یامه‌ به‌ ولاَتانی‌ دیكه‌ بگه‌یه‌نین.


440 جار خوێندراوەتەوە
12/02/2019

بابەتی زیاتر