Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و پارتی دیموكرات ده‌ستیپێكرد


په‌یام

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان؛ وه‌فدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و پارتی‌ دیموكرات له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا گفتوكۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند و گرنگی یه‌كریزی ناوخۆیی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ مافه‌كانی‌ كورد.

هاوكات تاوتوێی هه‌وڵدانی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ باشتركردنی‌ گوزه‌رانی‌ خه‌ڵك ‌و وه‌لانانی‌ ناكۆكی سیاسی له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌ دا ده‌كرێت.

وه‌فدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان پێكهاتوون له‌ موحه‌مه‌د حه‌كیم، كارگێری ئه‌نجومه‌نی سیاسی و رێبوار حه‌مه‌د، ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی، ئاڤان ئه‌حمه‌د، موحه‌مه‌د بامۆكی، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی.

كۆبونه‌كه‌ی‌ ئه‌مرۆی نێوان كۆمه‌ڵ و پارتی‌، دوای سه‌ردانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردووی وه‌فدی باڵای پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان دێت بۆ لای كۆمه‌ڵی ئیسلامی و قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیيه‌كانی‌ نێوانیان.

383 جار خوێندراوەتەوە
12/02/2019

بابەتی زیاتر