په‌یام
كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتاییهات.
پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد.
رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، هه‌ڵوێسته‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌میشه ڕوون و ڕاشكاو بوون، تا ئێستا به‌شداربوون یان نه‌بوونی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
هاوكات مه‌حمود موحه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵ و پارتیدا، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگ تاووتوێ كران.
مه‌حمود محه‌مه‌د ووتیشی: ڕێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له قۆناغی كۆتاییدایه‌و تا ئێستا هیچ گرفتێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی 18ی مانگی په‌رله‌مان له ئارادا نییه.
334 جار خوێندراوەتەوە
12/02/2019