Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا فشاری خستوه‌ته‌ سه‌ر سعودییه‌ بۆ سزادانی یه‌كێك له‌ تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی كوشتنی خاشقچی


په‌یام

میدیاجیهانیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا فشاری خستوه‌ته‌سه‌ر سه‌ر سعوودیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سعوود قه‌حتانی سزا بدات كه‌ تۆمه‌تبارێكی سه‌ره‌كییه‌ له‌ دۆسیه‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقجی، به‌ڵام حكومه‌تی‌ ڕیاز ئه‌و فشاره‌ی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌.

هه‌ردوو رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" و "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویانكرده‌وه‌، به‌رپرسێكی سعوودیه‌ كه‌ ناویان ئاشكرا نه‌كردووه‌ رایگه‌یاندوه‌ هێشتا شازاده‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سعوودیه‌، بۆ راوێژكردن له‌ په‌یوه‌ندی دایه‌ له‌گه‌ڵ سعوود قه‌حتانی كه‌ پێشتر راوێژكاری بووه‌ .

ئه‌و به‌رپرسه‌ی سعوودیه‌ ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ هێشتا محه‌مه‌د بن سه‌لمان، سعوود قه‌حتانی به‌ راوێژكاری خۆی ده‌زانێت، و رۆژنامه‌كانیش جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا قه‌حتانی به‌ شێوه‌یه‌كی شاراوه‌ وه‌ك راوێژكاری جێنشنی سعوودیه‌ كار ده‌كات.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی سعوودیه‌ كه‌ بۆ هه‌ردوو رۆژنامه‌كه‌ قسه‌یان كردووه‌، سعوود قه‌حتانی وێرای سه‌پاندنی‌ قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن، به‌ڵام پێشتر سه‌ردانی شاری ئه‌بو زه‌بی پایته‌ختی ئیمارات-ی كردووه‌

188 جار خوێندراوەتەوە
12/02/2019

بابەتی زیاتر