Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی: كه‌ركووك ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش 16ـی ئۆكتۆبه‌ر


په‌یام

به‌ره‌ی توركمانی دژایه‌تی‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناكۆكان ده‌رده‌بڕێ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت ره‌وشی پارێزگای كه‌ركووك ناگه‌ڕێته‌وه‌ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر.

دوای لێدوانی تارق جه‌وهه‌ر راوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ رایگه‌یاندبوو، حكوومه‌تی فیدرال به‌ته‌نها ناتوانێت سه‌قامگیری ناوچه‌ جێناكۆكان بپارێزێت، به‌ره‌ی توركمانی رایگه‌یاند كه‌ ره‌وشی پارێزگای كه‌ركووك ناگه‌ڕێته‌وه‌ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017.

ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ بلاَوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ تاوتوێكردنی ره‌وشی ئه‌منی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارێزگای كه‌ركووك، و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، ئه‌نجامداوه‌.

ئه‌رشه‌د ساڵحی وتوویه‌تی جارێكی دیكه‌ ره‌وشی كه‌ركووك، ناگه‌ڕێته‌وه‌ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و له‌ئێستادا دیداری سیاسی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی جه‌ختی‌ له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ رێگه‌ ناده‌ن میلی كاتژمێر بگه‌ڕێندرێته‌ دواوه‌ و گوێ له‌ پڕوپاگه‌نده‌ی ناحه‌زان ناگرن له‌باره‌ی كه‌ركووكه‌وه‌.


418 جار خوێندراوەتەوە
12/02/2019

بابەتی زیاتر