Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ سعودیه‌و ئیمارات په‌یوه‌ندی دروستبكه‌ین

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ وڵاته‌كانی ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ و ده‌شیانه‌وێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ و ئیمارات دروست بكه‌ن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد كه‌ ئێران په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوسێ به‌ جۆرێك باشه‌ كه‌ له‌ مێژوودا وێنه‌ی نه‌بووه‌ و ئه‌مه‌ش جێگای دڵخۆشی ئه‌وانه‌ و وتی: "په‌یوه‌ندی بێوێنه‌مان له‌گه‌ڵ رووسیا، توركیا، پاكستان و ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی كه‌نداو هه‌یه‌. ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی هاوشێوه‌ له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ و ئیمارات-یش دروست بكه‌ین. جگه‌ له‌ یه‌ك حاڵه‌تی ریزپه‌ڕ كێشه‌مان نییه‌ له‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندی گونجاو له‌گه‌ڵ جیهان".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هاوپه‌یمانییان دروستكردووه‌، وتی: "له‌ ناوچه‌كه‌ ئیسرائیل له‌ ریزی هاوپه‌یماناندا نییه‌. به‌ هاوپه‌یمانییه‌كی له‌ كا ره‌وشی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت (سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بێنیامین) ناتانیاهۆ له‌ ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وانه‌ وایه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت قه‌ڵا له‌ لم دروست بكه‌ن". 


242 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2019

بابەتی زیاتر