Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌غدا.. گه‌نجێك له‌گه‌ڵ هاورێكانیدا رێكده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بیفڕێنن و داوای پاره‌ له‌ باوكی بكه‌ن


په‌یام

هاولاَتیه‌كی‌ دانیشتوی به‌غدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوڕێی رێكده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بیفڕێنن، دواتر له‌ به‌رامبه‌ر ئازادكردنی وه‌ك فیدییه‌، داوای 100 هه‌زار دۆلار له‌ باوكی ده‌كات.


وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه‌ هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی به‌غدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌ رفێندراوه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ئازادكردنی وه‌ك فیدییه‌، داوای 100 هه‌زار دۆلاری له‌ باوكی كردووه‌.

لیوا سه‌عد مه‌عن روونیكردووه‌ته‌وه‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ سه‌رچاوه‌ نهێنییه‌كان و بینینی دیمه‌نه‌كان له‌ كامێره‌كانی چاودێرییه‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌سه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ باسی له‌وه‌شكرد دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌گه‌ڵ گومانلێكراوه‌كه‌، ده‌ركه‌وت نه‌ڕفێندراوه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوڕێی رێككه‌وتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیڕفێنن و كه‌سوكاره‌كه‌ش له‌ رفاندنه‌كه‌ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.
لیوا سه‌عد مه‌عن وتیشی كه‌سه‌كه‌ هه‌وڵیدابوو له‌و رێگه‌یه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئازادكردنی وه‌ك فیدییه‌، 100 هه‌زار دۆلار له‌ باوه‌كی وه‌ربگرێت.

343 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2019

بابەتی زیاتر