Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هیندستان.. به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌وه‌ له‌ ئوتێلێك؛ 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا


په‌یام

له‌ هۆتێلێكی پێنج نهۆمی له‌ رۆژئاوای شاری نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندستان ئاگركه‌وته‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی نیودلهی، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئاگره‌كه‌ له‌ نهۆمی ژێرزه‌مینی هۆتێله‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ئاسایشی نیودلهی، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ به‌پێی ئاماره‌ به‌راییه‌كان به‌ هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چواری دیكه‌ش برینداربوون.

هه‌روه‌ها   30ی كه‌س كه‌ له‌ناو هۆتێله‌كه‌ گیریان خواردبوو له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌وه‌ رزگاركراون.
تا ئێستا لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ ئاشكرانه‌كردوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وامه‌


188 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2019

بابەتی زیاتر